کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کە تایبەت بوو بە یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەڕێوەچوو و نەگەیشتنە ڕێککەوتن. . دڵشاد شەعبان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەشداری کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ناوەی کە لەسەری ڕێکدەکەون ببێتە پارێزگاری کەرکوک، کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی دەبێت. . دڵشاد شەعبان وتیشی: لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی یەکێتی وەک یەک تیم کاریان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک کردووە، بەڵامی ناوی هیچ کام لە کاندیدەکانی نەهێنا کە لەسەری ڕێککەوتبن. . هەروەها ئاماژەی بەوەدا هەنگاو نان بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە باسی لێوەکراوە. . دڵشاد شەعبان، چەند جارێک پۆستی پارێزگاری کەرکوکی وەک پشکی کورد و پشکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هێنا. . هاوکات لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا جەختی لە سەر قسەکانی دڵشاد شەعبان کردەوە و ڕایگەیاند هەردولایان هاوهەڵوێست بوون لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت پێش وادەی یاسایی خۆی و بۆ دەستبەکاربوونی. . وتەبێژی یەکێتی وتیشی: وەک یەکێتی نیشتیمانی بە گرنگیەوە لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەڕوانن و بەشداری راستەقینە و هاوبەشی کابینەی نۆیەم دەبن، "هەنگاوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن بە شێوەیەک هاوتەریب بێت لەگەڵ پرسی پارێزگاری کەرکووک." . وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا "وادەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە سەر ڕێککەوتنیان هەواڵی خۆش بە دڵسۆزانی یەکێتی و پارتی بدەن."