ناس کورد-
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکدەبێتەوە لە 80 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 79 دۆلار و 11 سەنت و نرخەکەی بەڕێژەی 1.31% بەرزبووەوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 74 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمان ڕێژەی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.