ناس کورد-
ئایسلەندا مێژوییەکى نوێی لەئەوروپا نوسییەوە، کاتێک بووە یەکەم وڵاتى ئەوروپى کە زۆرینەى پەرلەمانەکەى لە ژنان دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینییەکانى پشتبەستوو بە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئایسلەندا، ژنان نزیکەى 33 کورسیان بەدەستهێناوە لەکۆى 63 کورسی، ئەوەش واتا ژنان بەڕێژەى 52% زۆرینەى پەرلەمانى پێکدەهێنن، ئەوەش بەپێی پێگەى "بی بی سی".
بەو ئەنجامە ژنان نۆ کورسی زیاتریان بەدەستهێنا بەراورد بە دوایین هەڵبژاردن لەساڵى 2017.
ئەوە یەکەمجارە ژنان زۆرینەى پەرلەمانى لەئەوروپا بەدەستدەهێنن، پێشتر تەنها سوید لەو رێژەیە نزیکببووەوە بەڵام 47%ى تێنەپەڕاندبوو.
بەپێچەوانەى وڵاتانى دیکەوە، لە ئایسلەندا کورسی دیاریکراو "کۆتا" بۆ ژنان دانەنراوە.