گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپێی یاسای بودجە، هەرێم دەبێت لیستی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکات

پەرلەمانتارێک: هەرێم هێشتا کاری لەسەر ناردنی لیستی مووچە خۆران بۆ بەغدا نەکردووە

2019.07.01 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: هەرێم هێشتا کاری لەسەر ناردنی لیستی مووچە خۆران بۆ بەغدا نەکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕگەیەکی دیکەی یاسای بودجەی ساڵی 2019 کە تایبەتە بە لیستی موچەخۆرانی هەرێم، پێشێل و پشتگوێ خستووە. . هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێرق، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: حکومەتی هەرێم تا ئێستا جیا لەوەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە، هیچ گفتوگۆیەکی جدیشی لەسەر یەکلاکردنەوەی کێشەی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەنجام نەداوە. . ئەو پەرلەمانتارە، هۆشداری ئەوەیداوە لە چەند مانگی داهاتوودا یاسای نوێی بودجەی 2020 بە ژمارەیەک گرفت کە ئەو بە" لوغم و چاڵی قوڵ" وەسفی کردووە، ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت کە "تێپەراندنی ئاسان نابێت." . هوشیار عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە، پێویستە بەر لەو وادەیە، حکومەتی هەرێم چارەسەرێک بۆ ئەو کێشانە بدۆزێتەوە. . هەروەها بەپێی بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتارە کوردەکەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە 11ی حوزەیراندا بە فەرمی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە زانیاری پێبدەن لە ئەنجامدانی هەر گفتوگۆیەک لە سەر ڕەوانەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا. . لە ماددەی 11ی بڕگەی 6 لەیاسای  بودجەی 2019 حکومەتی فیدراڵی عیراقدا، حکومەتی هەرێمی ناچارکردووە تا پێش کۆتاییهاتنی حوزەیرانی 2019، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە هەموو وردەکاریەکانیەوە بنیرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عیراق.