گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمسیۆن رونکردنەوە لەبارەى پاداشتى وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان دەدات

2021.09.26 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن رونکردنەوە لەبارەى پاداشتى وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان دەدات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەخت لە پێدانى پاداشت دەکاتەوە بەو کەسانەى کارتى دەنگدانەکانیان وەردەگرنەوە، بەڵام دەڵێت جۆرى پاداشتەکە دیارینەکراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، حکومەت دەستپێشخەریەکى کردووە بۆ ئەوەى هاوڵاتییان بچن بۆ بنکەکان و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

 

وتیشی دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە پاداشتکردنى ئەوانەى دەچن بۆ وەرگرتنەوەى کارتەکانیان، بەڵام جۆرى پاداشتەکە دیارینەکراوە.

 

پێشتر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکى ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (26ی ئەیلولی 2021) وتى "حکومەت پاداشتێکی تایبەت پێشکەشی هەر دەنگدەرێک دەکات کە بچێت کارتی هەڵبژاردنی چاپکراو وەربگرێتەوە کە لەئێستادا لە سەرجەم ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەراندا هەن تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن."  

  

دەشڵێت، "وادەی پێدانەوەى کارتی هەڵبژاردن بە هاوڵاتیان نزیکبووەتەوە و دوای ئەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی."