گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەردۆغان: بایدن ئامادە نەبوو بۆ کۆبوونەوەى دوو قۆڵى

2021.09.26 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان: بایدن ئامادە نەبوو بۆ کۆبوونەوەى دوو قۆڵى

ناس کورد-

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، بانگهێشتى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکاى کردووە بۆ کۆبوونەوەى دوو قۆڵى لە نیۆیۆرک بەڵام وەڵامى ئەرێنى نەداوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەردۆغان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "سى بی ئێس نیوز" ى ئەمەریکى لەپەراوێزى کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وتى "دەمویست راستەوخۆ لەگەڵ بایدن قسە بکەم لەبارەى هۆکارى بەکارهێنانى وشەى تاکڕەو و ستەمکار، بەڵام وەڵامى ئەرێنى نەداینەوە بۆ کۆبوونەوە لەو بارەیەوە".

 

وتیشى "نازانم پێناسەى بایدن بۆ تاکڕەو چییە، چوار دەیەیە کارى سیاسی دەکەین لەپێناوى گەل و هەمیشە لە هەڵبژاردنەکان براوەبووین".

 

لەبارەى فڕۆکەى ئیف -35 ى ئەمەریکییەوە کە تورکیا داواى کڕینى کرد پێش رەتکردنەوەى داواکەى بەهۆى کڕینى سیستەمى بەرگرى روسیەوە، ئەردۆغان وتى " 1,4 ملیار دۆلارمان خەرجکرد بۆ کڕینى ئەو فڕۆکەخانە بەڵام رادەستمان نەکرا". 

 

جەختیشیکردەوە، پاشەکشە لە کڕینى سیستەمى بەرگرى روسى ناکەن، پێویستە ئەمەریکاش لەوە تێبگات.