گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕقی هاوسەرەکەی

بەڤیدیۆ؛ باوکێک بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات

2021.09.26 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ باوکێک بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات

ناس کورد- 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری دەستگیرکردنی باوکێکی ئاشکرا کرد کە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات، ئەوەش ئاشکرا بووە، بەهۆی کێشەی نێوان پیاوەکە و هاوسەرەکەی، باوکەکە وای لە منداڵەکە کردووە و ڤیدیۆکەی بۆ هاوسەرەکەی ناردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەی ڕابردوو ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی منداڵێکی عێراقی کە بەسترابووەوە و ڕووخساری لە خوێندا داپۆشرابوو کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و دۆزینەوەی تاوانبارانی ڕووداوەکەی کرد. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ڕەتیکردەوە ناوی ئاشکرا بکرێت (یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021)ی بە "ناس نیوز"ی ڕاگەیاند، هێزێکی دەزگای هەواڵگریی وەزارەتەکە بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی توانی ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە ئەشکەنجەی منداڵەکە دەدات و دەرکەوتووە باوکی منداڵەکەیە و دەستگیرکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، هۆکاری ڕووداوەکە کێشەی خێزانی بووە و پیاوەکە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، بەهۆی کێشەی بەردەوامی نێوانیانەوە، بەوشێوەیە ئەشکەنجەی منداڵەکەی داوە و ڤیدیۆی تۆمارکردووە و بۆ هاوسەرەکەی (دایکی منداڵەکە)ی ناردووە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ ئەشکەنجەدانی دڕندانەی منداڵێکی عێراقی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

 



تعذيب طفل حتى حافة الموت.mp4 from nas news on Vimeo.