ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى لە گۆڕستانێک راگەیاند، بەتۆمەتى بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ف. ل. ع) و (ع. ن. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) بێ تابلۆدا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات کران.