ناس کورد-
بنەماڵەی د. نەجمەدین کەریم ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، لە چەند پەڕەیەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند بابەتێک بڵاوکراوەتەوە گوایە د. نەجمەدین کەریم لەلایەن حزبێکەوە ژەهرخوارد کرابێت، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی د. نەجمەدین کەریم (یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە چەند پەرەیەکی تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە نەناسراو و سێبەرن، بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمەڵێك بابەتی نادروست لەسەر شێوازی مردنی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاوکراوتەوە، بەوەی گوایە (ژەهرخوارد) کراوە لەلایەن حیزبێکی دیاریکراوەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ پیویستە ململانێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەیەکی ئاکاری نیشتمانی بێت و بە دوور بێت لە سیاسەتی ملشکاندنی یەکتر."
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بەداخەوە لە چەند پەرەیەکی تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە نەناسراو و سێبەرن ،بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمەڵێك بابەتی نادروست لەسەر شێوازی مردنی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاوکراوتەوە، بەوەی گوایە (ژەهرخوارد) کراوە لەلایەن حیزبێکی دیاریکراوەوە.
ئێمە وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ پیویستە ململانێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەیەکی ئاکاری نیشتمانی بێت و بە دوور بێت لە سیاسەتی ملشکاندنی یەکتر... بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، کە پیویستی بە سیاسەتی راستگویی نەتەوەیی و نیشتمانی هەیە نەك چەواشەکردنی دەنگدەر، ئامانجی سەرخستنی لایەنێك یان ئاڕاستەیەکی ناو ئەو لایەنە.
لە کۆتاییدا جارێکی تر، وێڕای رەت کردنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانە، هەروەها داوا دەکەین؛ هیچ لایەنێك کار و خزمەت و دەستکەوتەکانی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنێت.
خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم