گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی بخوێنەوە

حکومەتی هەرێم زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین ڕادەگەیەنێت

2021.09.26 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت، "داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

سەردانی ئەم لینکە بکە بۆ پێشکەشکردن

1. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- بەڵام دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
(واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشکەشکردن راستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
- تکایە پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها ڕۆژانی (٢٦و٢٧و ٢٨/١٠/٢٠٢١) دۆکیومێنتەکان وەردەگیرێن، واتا رۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:
- پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program
- پرکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship Recommendation List University Program
- پرکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتراستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.
- ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەک بهێنێت.
- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردو شێوە (بە نمرە و بروانامەی دیواری).
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان کە پشت ڕاستکرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.


2. دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
- تکایە پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٦و ٢٧ و ٢٨/١٠/٢٠٢١) دۆکیومێنتەکان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:
- پرکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program)))
- پرکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (MOFCOM Scholarship Recommendation List (University Program)
- پرکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشت ڕاستکردنی لەلایەنی پەیوەندی دار.
- ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی راژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەک بهێنێت.
- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری)
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتراست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.


تێبینی:
- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتی وولاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١٧٣١٧٥٣٢
ئیمێل: [email protected]