گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

سبەینێ پلەکانی گەرمی پێچەوانەی هاتنی پاییز دەگۆڕێن

2021.09.26 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ پلەکانی گەرمی پێچەوانەی هاتنی پاییز دەگۆڕێن

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما پێچەوانەی هاتنی پایز دەگۆڕێت و سبەیمێ بەڕێژەی سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە لە ئەنجامی نەمانی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 34 پلە ، ھەڵەبجە 36 پلە ، کەرکوک 37 پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 39 تا 40 پلە لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 35 بۆ 36 پلە دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با ئاسایی دەبێت بە ئاراستەی ناجێگیر 5 تا 10کم لە کاتژمێرێکدا ، ئاسمانی ناوچەکەش ساماڵ دەبێت."