گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن پارە دەداتە هەر کەسێک بچێت کارتەکەى وەربگرێتەوە

2021.09.26 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن پارە دەداتە هەر کەسێک بچێت کارتەکەى وەربگرێتەوە

ناس کورد-

حکومەتی عێراق لەڕێگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە پاداشتێکی دارایی دەدات بە هەر هاوڵاتییەک بچێت کارتی هەڵبژاردنی نوێکراوەکەى وەربگرێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکەى 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکى ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (26ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "حکومەت پاداشتێکی تایبەت پێشکەشی هەر دەنگدەرێک دەکات کە بچێت کارتی هەڵبژاردنی چاپکراو وەربگرێتەوە کە لەئێستادا لە سەرجەم ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەراندا هەن تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن."

 

دەشڵێت، "وادەی پێدانەوەى کارتی هەڵبژاردن بە هاوڵاتیان نزیکبووەتەوە و دوای ئەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی."