گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ یەکشەممە ڕەوشی کەشوهەوا و پلەی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

2021.09.25 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ یەکشەممە ڕەوشی کەشوهەوا و پلەی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با-ش چالاک دەبێت تا ٤٠ کم لە کاتژمێرێکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (شەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "سبەی یەکشەمە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣١ پلە ، ھەولێر ٣٢ پلە ، دھۆک ٣٠ پلە ، ھەڵەبجە ٣٢ پلە ، کەرکوک ٣٤ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٥ تا ٣٦ پلە لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣١ بۆ ٣٢ پلە ئەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەروو، "لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان خێرایی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بە خێرای ١٥ تا زیاتر لە ٣٠کم لە کاتژمێرێکدا و لەناوچەی بەرزتردا چالاکی باکە زیاتر دەبێت بۆ زیاتر لە ٤٠کم/س و خۆی لە بایەکی وشک و ساردی نیمچە بەھێزی ناوبەناودا دەبینێتەوە سودی دەبێت لە راماڵین و پاکژکردنەوەی ھەوا و ئاسمانی ناوچەکە لە تۆز و خۆڵ و گازە قەتیسبووەکان، کاریگەری ئەم ئاراستە بایە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەمە بەردەوام دەبێت."