گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’مەرزیە بەمەبەستی دزینی ئالتونەکانی کوژرا و دواتر سوتێنرا’’

2021.09.25 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’مەرزیە بەمەبەستی دزینی ئالتونەکانی کوژرا و دواتر سوتێنرا’’

ناس کورد-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژنێکی گەنجی خەڵکی ڕوانسەر دوای ئەوەی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا، تەرمەکەی ئاگر سوتێنراوە و لە ڕێگای کامێران دۆزرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، "دوێنێ هەینی 24ی ئەیلولی 2021، تەرمی ژنێکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی مەرزیە حاسڵی تەمەن 37 ساڵ لە ڕێگای کامێران دۆزرایەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بکوژ یان بکوژەکان دوای ئەشکەنجەیەکی زۆری ئەم ژنە گەنجە تەرمەکەیان سوتاندووە و لە ژێر پردێکی نزیک گوندی کەلاوە لە سەر جاددەی بۆ کامێران فڕێیان داوە." 

 

یەکێک لە کەسە نزیکانی بنەماڵەی حاسڵی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، “مەرزیە خەڵکی گوندی مسکین ئاوایە و ڕۆژی پێنجشەممە لەماڵ جووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە هەتا ڕۆژی هەینی تەرمەکەیان دۆزیووەتەوە”.

 

بە وتەی ئەو کەسە، "بکوژ یان بکوژەکان بە تەماحی دزینی ئاڵتونەکانی مەرزیە ناوبراویان کوشتووە و هێزە ئەمنییەکان چەند کەسیان لەسەر ڕووداوەکە دەستبەسەر کردووە."

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت، "لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم چوار ژن لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوە بە تەماحی دزینی ئاڵتونەکانیان کوژراون."