گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 80 فەڵەستینی کوشتووە

2019.07.01 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 80 فەڵەستینی کوشتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ھێزەکانی ئیسرائیل، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 82  فەڵەستینان کوشتووە کە ژمارەیەک ژن و منداڵ لە ناو کوژراوەکاندایە. . بەپێی ئامارێک کە کۆمەڵەی نیشتیمانی خانەوادەی شەھیدانی فەڵەستین بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2019، هێزەکانی سوپای ئیسرائیسل 25 فەلەستینییان لە کەناری ڕۆژئاوا و 57ی دیکەش لە کەرتی غەززە کوشتووە. . بەپێی ئامارەکە، نۆ ژن و 17 منداڵ لە ناو کوژراوەکاندان و تەرمی 12 کەسیان ڕادەستی خێزانەکانیان نەکراوەتەوە. . هاوکات لە ئامارەکەدا باس لەوەکراوە، ساڵی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل 312 فەلەستینیان کوشتووە کە 57 کەسیان منداڵبوون. . کۆمەڵەی نیشتیمانی خانەوادەی شەھیدانی فەڵەستین، کۆمەڵەیەکە کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاریی ئەو فەلەستینیانە دەکات کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیردەکرێن یان لە ڕووبەڕووبونەوەکاندا دەکوژرێن. . هاوڵاتیانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل، لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە ناو بە ناو ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لێدەکەن. .