گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێك ئاراستەی كۆنگرەكەی هەولێر دەكات

2021.09.25 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێك ئاراستەی كۆنگرەكەی هەولێر دەكات

ناس کورد- 

هەژماری فەرمی نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەزمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر كرد و باس لەوە دەكات، "سەدان كەسایەتی عێراقی لەپێناو دروستكردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەژمارەكە "تویتەر" لە پەیامێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) بانگەشەی ئەوە دەكات بەشدارانی كۆنگرە سەدان كەس بوون لە شیعە و سوننە و گرنگییەكەی ئەوەیە لە گەلەوە هاتوون نەك حكومەت و دانیان ناوە بەو ستەمە مێژوییەی لە جووی عێراق كراوە. 

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكات".

 

دوێنێ هەینی، 24ی ئەیلولی 2021، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان، بەڵام کۆبوونەوەکە هەرزوو کاردانەوەی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وەزارەتی ناوخۆ: ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکەی هەولێر لە هەرێم جێگایان نابێتەوە