ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆمەڵێک پرسیاریان بەشێوەی ڕاسپرسی ئاڕاستە دەکرێت، پێویستە بە خێرایی وەڵام بدەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (شەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، " لە ڕۆژانی داهاتوو کۆمەڵێک پرسیار بە شێوەی ڕاپرسی ئاراستەی قوتابخانەکان دەکرێت، پێویستە قوتابخانەکان بە خێرایی وەڵام بدەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە تاوەکو وەڵامی پرسیارەکە نەدرێتەوە ناتوانیت سیستمی (e-parwarda) بەکاربهینیت."