گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سەدر لەبارەى کۆنگرەکەی هەولێر: چاوەڕێی فەرمانم بکەن

2021.09.25 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لەبارەى کۆنگرەکەی هەولێر: چاوەڕێی فەرمانم بکەن

ناس کورد-

موقتەدا سەدر داوا لە هەولێر و حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە کۆنگرەکەى هەولێر بکات کە تێیدا چەند کەسایەتییەکی عەشایەری عەرەبی داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان کرد لەگەڵ ئیسرائیل کرد، "ئەگەرنا خۆمان کە پۆستمان گرتەدەست چارەسەری دەکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا (25ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "پێویستە لەسەر هەولێر ڕێگری لەو جۆرە گردبوونەوانە بکات ئەگەرنا پێویستە حکومەتی ئەو کارە با تاوان بکات و هەموو گردبووەکان دەستگیربکات." 

 

سەدر دەشڵێت، "ئەگەرنا ئەرکی شەرعی و ژیری و نیشتمانی دەکەوێتەسەر شانی ئێمە، پێویستە ئیمانداران چاوەڕێی فەرمانمان بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نمونە پیسانە."

 

هۆشداریش دەدات کە "دوای ئەوەى زۆرینەمان هێنا و سەرۆکوەزیرانیمان بەدەستهێنا، چاوەڕێمان بکەن."

me_ga.php?id=26326

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کۆنگرەکەى دوێنێی شاری هەولێر بەناوی "ئاشتی و چاکبوونەوە" بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا و دەڵێت، ئاگایان لێی نەبووە.  

  

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا (25ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر."  

  

دوێنێ هەینی، 24ی ئەیلولی 2021، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان.  

  

کۆنگرەکە هەرزوو ناڕەزایەتی بەرپرسانی حکومی و حزبی عێراقی لێکەوتەوە، نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "حکومەتی عێراق ئەو گردبوونەوە نایاساییە ڕەت دەکاتەوە کە هەندێک کەسایەتی عەشایەری دانیشتوو لە هەولێر ئەنجامیان داوە و تێیدا دروشمی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلی بەرزکراوەتەوە."  

  

هاوکات هەردوو حزبی مالیکی و عەمار حەکیم ڕاگەیەنراویان لەدژی کۆنگرەکە بڵاوکردەوە و داوایان کرد حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی یاسایی لەو بارەیەوە بگرێتەبەر.  

سياسي عراقي لـRT: مؤتمر أربيل للسلام مع إسرائيل مدعوم من أسماء كبيرة في بغدادسياسي عراقي لـRT: مؤتمر أربيل للسلام مع إسرائيل مدعوم من أسماء كبيرة في بغدادسياسي عراقي لـRT: مؤتمر أربيل للسلام مع إسرائيل مدعوم من أسماء كبيرة في بغداد