گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

سەیدسادق؛ پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا

2021.09.25 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەیدسادق؛ پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند، تەرمی هاوڵاتیەکیان دۆزیوەتەوە و دەرکەوتوە لەلایەن ژنەکەیەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆڵیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمەی هاوڵاتیەکی تەمەن 40 ساڵ کە پیشە کاسبە و دانیشتوی گوندی مۆریاسی سەر بە ناحیەی بەرزنجەیان لەنزیک گوندی تاوێرە - سەرگەت دۆزراوەتەوە کەلەلایەن ژنەکەی کە تەمەنی 23 ساڵە بەهاوکاری تۆمەتبارێکی تر کە تەمەن 20 ساڵە و پیشە شۆفێرە کوژراوە.

 


ئەوەش دەخاتەڕوو، پاش کوشتنی تەرمەکەی بەجێدەهێڵن و پاش لێکۆڵینەوەیەکی وورد لەلایەن لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوە بەهاوکاری بەشی پۆلیسی سەیدسادق تەرمی تاوانلێکراو پاش چوار ڕۆژ لەدیار نەمانی بدۆزرێتەوە.

 


وتەبێژی پۆلیس هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تاونبارەکە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە ووتویەتی بەهۆی بونی کێشەی خێزانیەوە بەهاوکاری تۆمەتبارێکی ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە.

 

هەردوو تۆمەتبارەکە بەگوێرەی مادەی 406 بەندکراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەپۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێکخراوە.