گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی دکتۆر میران محەمەد دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی

2021.09.25 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی دکتۆر میران محەمەد دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی

ناس کورد-

میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەدوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یەکەمجار لێدوانی دا و دەڵێت، "من جوڵێنەر و بەدواداچونکاری ئەو دۆسیەیە بووم، لەبەرئەوە کاتێک بیستم کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ من دەرچووە بەراستی توشی سەرسوڕمان بووم".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میران محەمەد لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "هەموولایەک ئاگادارن لە دوو مانگی ڕابردوودا کەیسێکی دادگا لە دژی من جوڵێنرابوو دەمەوێت بۆ رای گشتی هەندێک زانیاریتان لەوبارەیەوە پێ بڵێم سەرەتا منیش وەکو خەڵک لە راگەیاندنەکانەوە بیستم کە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە لەسەر دۆسیەی هەندێک کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکان لەوماوەیەدا کە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بووم".

 

دەشڵێت، "تەبعەن لەو ساڵانەدا کە بەڕێوبەری تەندروستی بوم خۆم سکاڵام لە دادگا کردبوو لەسەر ئەو بابەتە کە لێکۆڵینەوەی تێدابکات.هەر بۆ زانیاریتان بە نوسراوی ژمارە ١١٥٧ لە ٥/٢/٢٠١٧ دا لیژنەیەکم پێکهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە بە حزوری فەرمانگەی داواکاری گشتی هەر بە نوسراوی ژمارە ١٦٣٦ فەرمی لە ١٤/٢/٢٠١٧ داوام لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی وە لە ١٤/٢/٢٠١٧ نوسراوی ژمارە ١٦٥٨م ئاراستەی بنکەی پۆلیسی سەرا کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر بەو چەند کۆمپانیایە وە بە نوسراو ١٣٤٥ لە ٦/٢/٢٠١٧ داوام لە بانک کردووە کە ژمارە حسابیەکانی ئەو کۆمپانیایانە رابگرێت تا کاتی یەکلابونەوەی دۆسیەکە هەر بۆ بەڵگەی زیاتر لە مانگی ٣ ی ٢٠١٧ بە نوسراوی فەرمی سکاڵام ئاراستەی دادگای نەزاهە کردووە بەژمارە ٣٣٣٦ و ٣٩٣٣ کە سكاڵامان هەیە دژی هەر کەس و لایەنێک لەناو نەخۆشخانەکاندا هاوکاری ئەم کۆمپانیایانەی کردبێت وە لە دادگای دەسپاکی سکاڵام لەسەر ئەو کۆمپانیایانە تۆمار کردووە وە هەموو بەڵگەکانم لەلا پارێزراوە."

 

ڕوونیشی دەکاتەوە کە "من جوڵێنەر و بەدواداچونکاری ئەو دۆسیەیە بووم، من کەشفم کردوە کە گومان دەکرێت بانکەکان بە نایاسایی پارەیان بۆ خەرج کردبن. وە کارم کردوە ئەگەر حەقێکی گشتی لەو نێوەندەدا فەوتابێت بگەڕێتەوە .ئەمە کۆی ئەو دۆسیەیە ئەگەرچی ئەوەندەی پەیوەندی بە بانک هەیە پەیوەندی بە تەندروستیەوە نەبووە لەبەرئەوە کاتێک بیستم کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ من دەرچووە بەراستی توشی سەرسوڕمان بووم چونکە من بەتەواوی لە کارەکانی خۆم دڵنیام و بێباک بووم لەهەر رێکارێکی یاسایی لەو دۆسیەیەدا .وە ئەگەر دەپرسن لەگەڵ بوونی ئەم هەموو بەڵگەیەدا بۆچی بێدەنگیم هەڵبژاردووە ئەوا لەبەرئەوەبووە کە ئەو حەقەم بە خۆم نەداوە گومان بخەمە سەر بێ لایەنی دادگاکان بەڵکو هەڵسام بە ئاراستەکردنی داواکارییەک بۆ دادگای تەمیز و تێیدا روونم کردوەوە کە من سکاڵاکار و جوڵێنەری دۆسیەکەبووم، دادگای تەمیز داواکاریەکەیان لێ وەرگرتم و پاش وردبینی و بەدواداچوون لە بەرواری ١٢/٩/٢٠٢١ لە بەرژەوەندی من بڕیاری دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنم."