گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەچی؟

موقتەدا سەدر پەشیمان دەبێتەوە

2021.09.25 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر پەشیمان دەبێتەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەكرد، مەرج نییە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو سەدری بێت لە كاتێكدا پێشتر پێداگری دەكرد لەسەر ئەوەی "سەدری پەتی" بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تویتێكی نوێی وەزیری سەدر ساڵح محەمەد عێراقی كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) ناوەڕۆكی گفتوگۆیەكی دوو قۆڵی خراوەتەڕوو كە تێیدا سەدر وتویەتی "نامەوێ ناوبانگی باوباپیرانم بكەمە قوربانی" و هۆشداری دەداتە لایەنگرانیشی كە تەماعكار و ناپاک نەبن.

 

چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، ئەم تویتەی سەدر پاشەكشەیە لەسەر پێداگرییەكانی سەدر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران لەلایەن ڕەوتەكەیەوە كە هەندێك پێیانوابوو ڕەنگە جەعفەر سەدری ئامۆزای بۆ كاندید بكات كە ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە بەریتانیا.