گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوون و مردن

هەواڵێكی خۆش لە دواین ئامارە جیهانییەكانی كۆرۆنا

2021.09.24 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێكی خۆش لە دواین ئامارە جیهانییەكانی كۆرۆنا

ناس كورد-
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد، ژمارەی توشبوونە تۆماركراوەكانی كۆڤید-19 لە هەفتەی ڕابردوودا 3.6 ملیۆن بووە بە دابەزینی 9% لە چاو هەفتەی پێشووتر و ئەم كەمكردنەش دوو هەفتە لەسەر یەك تێبینی كراوە، ئەوەش سەرەڕای تەشەنەكردنی گۆڕاوی دەلتا لە زۆربەی هەرەزۆری ناوچەكانی جیهان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئەیلولی 2021)، رێژەی مردنی تۆماركراو بە كۆرۆنا لە جیهان 59 هەزار كەس بووە هەفتەی ڕابردوو بە كەمكردنی 7% لە چاو هەفتەی پێش خۆی و ئەم كەمكردنی رێژەی مردنەش چوارەم هەفتەیە لەسەریەك.

 

تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەكات پاشەكشەی كۆرۆنا لە كاتێكدایە ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا كە خێرا و كوشندەیە لە 90% ناوچەكانی جیهان بڵاو بووەتەوە، ئەو ناوچەیەشی كە هێشتا كۆرۆنا تێیدا لەگەشەدایە تەنها كیشوەری ئەفەریقایە لە كاتێكدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەكشە بە رێژەی 22% یە و لە باشوری ئاسیا 16%.