ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی ڕۆژی 30ی ئەیلولی دیاری کرد بۆ تاقیکردنەوەى تەواوکاری خولی دووەمی ئەو خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی کەبەهۆی توشبوونیان بە کۆرۆنا نەیانتوانی بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی وەزارەتەکەدا کە دوێنێ پێنجشەممە، 23ی ئەیلولی 2021، بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە نێردراوە و واژۆی سەیوانی عەلی، بریکاری وەزارەتی لەسەرە، ڕۆژی 30ی ئەیلولی دیاری کراوە بۆ ئەو تاقیکردنەوە.
لە نوسراوەکەدا چەند مەرجێک دانراوە، نابێت قوتابی\خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی کردبێت.