گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاری

چەند وڵاتێک پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق دەگەڕێننەوە

2021.09.24 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
چەند وڵاتێک پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق دەگەڕێننەوە

ناس کورد-

وەزارەتی داد وادەی گەڕاندنەوەى پارەی بەتاڵانبراوەکانی عێراقی لە چەند وڵاتێکەوە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بەرەکی هاوبەشیان لەگەڵ چەند وڵاتێک دروستکردووە بە مەبەستی هێنانەوەى پارە بەتاڵانبراوەکان لەو وڵاتانەی کە ڕێگری بۆ ئەو دۆسیەیە دروست دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەنان مونزیر، بەڕێوبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (24ی ئەیلولی 2021) وت، "کۆنفرانسی گەڕاندنەوەى پارە بەتاڵانبراوەکان کە لە بەغدا بەڕێوەچوو ئەنجامێکی گرنگی لێکەوتەوە و بووەهۆی دانانی میکانیزمی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتان، و ئەوە جگە لە پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە پارەیان تاڵان کراوە بۆ ئەوەی پارەکانیان بگەڕێننەوە لەو وڵاتانەی کە ئاستەنگ و ڕێکارە یاساییە ئاڵۆزەکانیان داناوە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەیان".


وتیشی، "چەند وڵاتێکی عەرەبی هاوکاری عێراق دەکەن لەم پرسەدا، لەوانە ئەردەن و لوبنان و ڕۆژانی داهاتووش گەڕانەوەی پارە بۆ عێراق دەستپێدەکات".

ڕۆژی 15ی ئەیلولی 2021، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەى پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق ئەنجام درا.

 

سالار عەبدولمحەمەد، وەزیری داد لە وتاری کۆنگرەکەدا وتی، "ئامانج لە کۆنگرەکە گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانە بە هاوکاری و هەماهەنگی وڵاتانی تر."



وتیشی، "وەک چۆن لە ڕووبەڕووی تیرۆر سەرکەوتوو بووین، پێویستە ڕووبەڕووی گەندەڵیش ببینەوە پێویستە لەڕێگەی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە".


وتیشی، "عێراق زۆربەی ئەو پارەیە نازانێت کە بەر لە ساڵی 2003ەوە تاڵان کراوە" و ئاماژەی بەوەدا کە "ڕۆڵی وەزارەتی داد ئەوەیە کە نوێنەرایەتی عێراق بکات لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکاندا، دەست بە سکاڵا بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".