گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

پۆلیس 13 تۆمەتباری شەڕەکەی ناو یانە شەوانەکەى سەرچناری دەستگیرکرد

2021.09.24 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس 13 تۆمەتباری شەڕەکەی ناو یانە شەوانەکەى سەرچناری دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی 13 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لە یانەیەکی شەوانە لە سەرچنار شەڕیان کردبوو، لە شەڕەکەدا دوو کەس بە فیشەک بریندار بوو بوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌دا له‌سه‌رچنار شه‌ڕیان كردبوو.


دەشڵێت، "پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ له‌ سه‌رچنار شه‌ڕو پشێوی‌ دروستبوو له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكداو بووه‌ هۆی‌ برینداربوونی‌ دوو كه‌س به‌فیشه‌ك، ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و شه‌ڕه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، هه‌روه‌ها دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌."

 

باسی لەوەشکردووە، "پاش ده‌ستگیركردن‌و پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری‌ بڕێك مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌، بۆیه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی‌ دادوه‌ر كرا."

 

له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان "به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 405 و 31 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌."


هه‌روه‌ها "فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنیان."

May be an image of 2 people and people standing

No photo description available.