گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرە هەڵهاتووەکەى حاکمى دوبەى داواى مافى پەنابەرى لە ئەڵمانیا کردووە

2019.06.30 - 21:59
هاوسەرە هەڵهاتووەکەى حاکمى دوبەى داواى مافى پەنابەرى لە ئەڵمانیا کردووە
ناس کورد- پاش هەڵهاتنى شازادە هەیا، هاوسەرى حاکمى دوبەى، لەگەڵ دوو لە منداڵەکانى، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، بە هاوکارى دیپلۆماتکارێکى ئەڵمانى هەڵهاتووە و لە ئێستادا داواى مافى پەنابەرى لە ئەڵمانیا دەکات. . ڕۆژنامەى 'زە سەنى' بەڕیتانى ئاماژەى بەوەکردووە، شازادە هەیا کچى پاشاى کۆچکردووى ئوردن، لەگەڵ کوڕە تەمەن حەوت ساڵانەکەى و کچە 11 ساڵانەکەى، دوبەى جێهێشتووە و 35 ملیۆن یۆرۆشى لەگەڵ خۆیدا بردووە. . ئەو ڕۆژنامەیە باسیلەوەشکردووە، دیپلۆماتکارێکى ئەڵمانى هاوکارى هاوسەرەکەى حاکمى دوبەى کردووە، بۆ ئەوەى لەو وڵاتە هەڵبێت، کە بەم دواییانە داواى جیابوونەوەى لە شێخ محەمەد بن ڕاشد کردووە. . زە سەن ئەوەشى خستوەتەڕوو: "هۆکارى هەڵهاتنى هەیا، بەهۆى ترسی بووە لە ژیانى". . لەبارەى هۆکارى پەنا بردنى بۆ ئەڵمانیا، ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کە شازادە هەڵهاتووەکە بەهۆى ترسی بەرامبەر بەریتانیا لەوەى بیگەڕێننەوە بۆ دوبەى پەناى بۆ ئەڵمانیا بردووە. . تا ئێستا لەلایەن هیچ کام لەو وڵاتانەوە هیچ هەواڵێک دڵنیا نەکراوەتەوە، لەبارەى شازادە هەڵهاتووەکە و منداڵەکانى کە لەمانگى دووى ئەمساڵەوە دیار نەماون. . ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، شازادە هەیا یەکەم ژن نییە کە لە دەست حاکمى دوبەى هەڵهاتبێت، پێشتریش دوو لە کچەکانى هەوڵى هەڵهاتنیان داوە، کە شەمسەى 38 ساڵ و لەتیفەى 32 ساڵن، کە لەڕێى بەلەمێکەوە هەوڵى هەڵهاتنیان داوە، بەڵام لە دەریاى هیندى دەستگیرکراون گەڕێندراونەتەوە بۆ دوبەى. . .