گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت فڕی.. بەرزترین ئاست لە سێ ساڵی ڕابردوودا

2021.09.24 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت فڕی.. بەرزترین ئاست لە سێ ساڵی ڕابردوودا

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆی بووژانەوەى خواست لەسەر ئەو سوتەمەنییە و کەمبوونەوەى نەوتی کۆگا گەورەکانی ئەمەریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتای ناوەندە پەیوەندیدارەکان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی (24ی ئەیلولی 2021) نەوتی خاوی برێنت لە سەرکەوتنەکانی بەردەوام بوو، نرخی یەک بەرمیل بە ڕێژەی 0.45% زیادی کرد و گەیشتە 77 دۆلار و 60 سەنت.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس 0.23% زیادی کرد و گەیشتە 73 دۆلار و 47 سەنت.

 

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، ئەوە بەرزترین ئاستی نەوتی خاوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا کاتێک لە مانگی تشرینی یەکەمی 2018دا لەو نرخەدا بوو.