گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کچە شاعیرێکی عێراقی لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ ئەفسەرێک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.23 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
کچە شاعیرێکی عێراقی لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ ئەفسەرێک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

 

کچە شاعیری عێراقی، شەهد شەمری لەسەر کاردانەوەکانی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ ئەفسەرێکدا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، تەنها مەبەست لێی سوپاسکردنی ئەفسرەکە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەهد شەمەری لە لێدوانێکی تایبەتدا (23ی ئەیلولی 2021) بە "ناس نیوز"ی ڕاگەیاند، لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە بەڕێوەبەرایەتی نفوس بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ کچە تازە لەدایکبووەکەیان وەک هەر هاووڵاتییەکی دیکە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک گەیشتینە بەشەکە، چەندین هاووڵاتی لە دەورم کۆبوونەوە و بەهۆی قەرەباڵغی و خراپی دۆخەکە چەند ئەفسەرێک هاتن و ئێمەیان بردە ژووری بەڕێوەبەر." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەو وێنەیەی کە بەوشێوەیە کاردانەوەی دروستکردووە، جگە لە سوپاسێک بۆ بەرپرسی بەشەکە هیچ هۆکارێکی دیکەی لە پشتەوە نەبووە." 



شەمەری باسی لەوەشکرد، "هێشتاش کارتە نیشتیمانییەکەیان وەرنەگرتووەتەوە، چونکە وەک هەر هاووڵاتییەکی دیکە پێویستە بەو ڕۆتیناتانەدا تێپەڕێت کە هەیە."