گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر هەریسە ژنێك كوژرا

2021.09.23 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر هەریسە ژنێك كوژرا

ناس کورد- 

بەهۆی ناكۆكی لەسەر ئامادەكردنی خواردن بۆ كاروانە حوسێنییەكانی باشوری عێراق ژنێك كوژرا و پۆلیس تەقەكەرەكەی دەستگیركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی شاری دیوانیە لە بەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند كەسێكی تەمەن 36 ساڵ بە ئار بی كەی تەقەی كردووە لە ماڵێك و لە ئەنجامدا ژنێك كوژراوە و دوانیتر برینداربوون. 

 

پۆلیسی دیوانیە دەلێت لە لێكۆڵینەوەی بەرایی كەسەكە دانی ناوە بەوەی بەهۆی ناكۆكی لەسەر ئامادەكردنی خواردن بۆ كاروانی زیارەتكەرانی چلەی ئیمام حوسێن "هەریسە" لەگەڵ ئەو ماڵەدا بەشەڕ هاتووە.