ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ هەینی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک باران ببارێت و دەشڵێت، ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "سبه‌ى هه‌ينى پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور دبێت به‌ڵام ناوچه‌كانى باكور نيمچه هه‌ور وه له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه باران له به‌شێك له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هه‌روه‌ها پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به نزمبوونه‌وه ده‌كات و خێرايى با چالاك ده‌بێت، له گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ڕۆژى شه‌ممه پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بێته‌وه (3-5) پله‌ى سيليزى وه به شه‌وان هه‌ست به سه‌رما ده‌كرێ به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كان، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه به‌دواوه دووباره پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنەوە.