ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستیی ئاوات جەناب ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، تهندروستی زۆر باشه و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین ئەکاونت و پەیچی ماسکدار بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە، کە گوایە بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باری تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ هەموو لایەک ئاشکرای دەکەین وەزیری دارایی و ئابووری تهندروستی زۆر باشه و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە، هەربۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە."