ناس کورد-
دوای کردنەوەی گەشتی عومڕە بەڕووی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، یەکەم عومرەکاری کورد لە سعودییە کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بەخاکدەسپێردرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمرۆ پێنجشەممە عومڕەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عومڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله کۆچی دوایی کردووە."
ئەوەش هاتووە، " بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت."
دوای کردنەوەی گەشتی عومڕە بەڕووی هاووڵاتیانی کوردستان ئەمە یەکەم عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە عەرەبستانی سعوودیە کۆچی دوای بکات.