ناس کورد-
بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەی هەڵبژاردن خۆی یەکلایی کردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن و دەڵێت، پێویسته هاووڵاتیانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى مێژوویی تۆمار بكه‌ن به سزادانى بازرگانانى سیاسی كه ساڵه‌های ساڵه وه‌ك بزنس سه‌یری پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تكردن ده‌كه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا شوراى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین و داوا له ئه‌ندامان و كادر و لایه‌نگران و دوست و هه‌وادارو وهاووڵاتیانى خه‌ڵكى كوردستان دەکەین كه بایكۆتى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كوردیان كردووه له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ى نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌كانیان كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كاریانكردووه، بۆیە پێویسته هاووڵاتیانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى مێژوویی تۆمار بكه‌ن به سزادانى بازرگانانى سیاسی كه ساڵه‌های ساڵه وه‌ك بزنس سه‌یری پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تكردن ده‌كه‌ن."
ئەوەش هاتووە، "ناشمانه‌وێت ده‌نگدانى ئێمه ببێته هۆی دووباره شه‌رعییه‌ت دانه‌وه به‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌وڵێكى زۆری‌دا كه ئیسلام خوازانى كوردستان یه‌كبخات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئامانجه گه‌وره له باربرا، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ربكه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، ئەوە هاتووە، "داوا له هاووڵاتیانی ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌شداری كارا بكه‌ن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ده‌نگبده‌ن به (حه‌سه‌ن شێخانى) كاندیدی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى."