ناس کورد-
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، دەنگدانى ئەندامانیان لەو بازنانهی كاندیدیان تێدا نییە بەپێی بڕیارى حزب دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محهمهد حهكیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ئەمڕۆ چوارشەممە لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "پرسیارێکی زۆر دەکرێت لەسەر ئەو بازنانەی کە کاندیدمان نیە و لە بەرچی و دەنگەکانمان چی لێدێت؟، ھەندێ کاندید و لایەن پەیوەندی بە مەڵبەند و ئەنجومەن و بەرپرسانمانەوە ئەکەن و داوای دەنگیان لێ دەکەن".
وتیشى "پاش خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندمان بۆ یاسای ھەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگمان لە بازنەکان لە دوا ھەڵبژاردن، گەیشتینە ئەوەی لەو پێنج بازنە کاندیدمان هەبێت. دەنگەکانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێت".