گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو بارەگاى ئاسایش

ئیسماعیل بەدەمانچە ’’خۆى کوشت’’ و منداڵەکانى جێهێشت

2021.09.23 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسماعیل بەدەمانچە ’’خۆى کوشت’’ و منداڵەکانى جێهێشت

ناس کورد-

 

ئیسماعیل وەک هەر رۆژێکى دیکەى ئاسایی چووە سەر کارەکەى خۆى لە ئاسایشى رەواندز، بەڵام دەنگى فیشەک هاوڕێکانى توشى شۆک کرد و کاتێک چونە ژورەکەى بینیان گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل سدیق تەمەن 49 ساڵ پلەى رائیدى هەبوو لە ئاسایشى رەواندز، بەڵام چەند ساڵێک بوو بارى دەرونى "تەواو نەبوو"، سەردانى نەخۆشخانەى دەکرد بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

ئیسماعیل کە خێزاندار بووە و خاوەنى دوو منداڵە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکاتى دەوامدا لەبارەگاى ئاسایش گیانى لەدەستدا و پۆلیس هۆکارەکەى بۆ "خۆکوژى" گەڕاندەوە.

 

موقەدەم شەماڵ ئەفسەر لە پۆلیسى ڕەواندز ئەمڕۆ (پێنجشەممە 23ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "بەپێی لێکۆڵینە سەرەتاییەکان ئەو کارمەندەى ئاسایش کە خۆى کوشتووە بارى دەرونى جێگیر نەبووە".

 

وتیشى "بەپێى وتەى کەسوکارەکەى ماوەیەکە بۆ چارەسەرى دەرونى سەردانى پزیشکى کردووە".

 

موقەدەم شەماڵ ئاماژەى بەوەشکرد، ئیسماعیل سدیق بە دەمانچە خۆى کوشتووە، کارمەندى ئاسایشى ڕەواندزى سەر بە هەولێر بووە، خێزاندارە و منداڵى هەیە.