ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى داواکراوێکى راگەیاند، کە چەند سکاڵایەکى لەسەرەو تۆمەتبارە بە فێڵكردن‌و ده‌ستبڕینی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دهستیپێكردو توانرا تۆمه‌تبار (أ، ح، یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه. تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس.