گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى هەرێم هۆشداری دەداتە مامۆستایان

2021.09.23 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم هۆشداری دەداتە مامۆستایان

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم هۆشداریدایە مامۆستایان و رایگەیاند، لەهەندێ شوێن بەرێژەى پێویست ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و پێویستە سەرجەم مامۆستایان خۆیان بکوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تکا لە مامۆستیان دەکەن بچنە سەنتەرەکانى ڤاکسین، چونکە ژمارەیەکى زۆریان ناویان تۆمارکردووە و نەچونەتە سەنتەرەکان، لەهەندێک شوێن رێژەى پێویستى مامۆستا خۆى نەکوتاوە.

 

وتیشى "ئامانجمان ئەوەیە لەسەدا سەدى مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن".

 

وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، وەرگرتنى ڤاکسین قۆناغى پێشکەوتووى بڕیوە و بووەتە دوو هێندەى هەفتەکانى پێشوو، رۆژانە 100 هەزار ژەمەڤاکسین دەگاتە هەرێم و ئامانجیان ئەوەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکە وەربگرن.