گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا هەڵسوکەوتى باڵندەکانى گۆڕیوە

2021.09.23 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا هەڵسوکەوتى باڵندەکانى گۆڕیوە

ناس كورد-

 

لەکاتێکدا خەڵک لەچوون بۆ کارکردن وەستان و زۆرینەى هۆکارەکانى گواستنەوە وەستێنران، بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و رێوشوێنەکانى داخستنەوە، باڵندەکان شوێنى مرۆڤیان گرتەوە و چونە شوێنە شارستانییەکان، ئەوەش بەپێی ئەنجامى توێژینەوەیەکى نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەکە کە لە بڵاوکراوەى زانستى "ساينس ئەدفانس" بڵاوکراوەتەوە، پەتاى کۆرۆنا رێگەى بۆ ژمارەیەکى زۆر لە باڵندە جۆراوجۆرەکان کردووەتەوە بچنە ئەو شوێنانەى کە پێشتر خۆیان لێ بەدوردەگرت.

 

توێژەرانى پەیمانگاى مانیتوبا لە کەنەدا کە توێژینەوەکەیان کردووە زانیارییان لەسەر جوڵەى باڵندەکان کۆکردووەتەوە تا گەیشتوون بەو ئەنجامە.

 

توێژەران زانیارییەکانى 4.3 ملیۆن باڵندەیان لە 82 جۆر بەراورد کردووە لە کەنەدا و ئەمریکا لە مانگى ئازار تا ئایار کە زۆرینەى ناوچەکان داخرابوون، لەگەڵ هەمان ماوە لەساڵى 2017-2019.

 

بەپێی ئەنجامەکە دەرکەوتووە کە باڵندەى زیاتر لەنزیک شەقام و فڕۆکەخانەکان بینراون بەڕێژەى 10-20%.