گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان

2021.09.22 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک کۆمارى عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک لەبەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتدا بێت.

 

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە لەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتگیریکردن لە دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و رەتکردنەوەی دەستوەردان و پەلاماردان و ھەر جۆرە کارێک کە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی متمانە و دروستکردنی ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و پێویستی کارکردنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەکە و جیھان.

 

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵەکانی عێراقی بەرزنرخاند بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگ، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.