ناس كورد-
رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە ڕەوتی سەدر بەكەڵكی رۆژئاوا دێت كە ترسیان لە پێگەو هەژموونی عێراق هەیە لەعێراق و سەدر بە جێگرەوەی دەسەڵاتەكانی تارانی دەزانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فاینانشڵ تایمز لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) ئەوەش ئاشكرا دەكات سەدر لە رێگای تایبەتەوە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەمەریكا و بەریتانیا، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو سەدر بەتەمای سوپرایز و چركەكانی كۆتاییە لە هەڵبژاردن بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی و دووقاتكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی كە ئێستا 52 یە.
زیا ئەسەدی لە رەوتی سەدر لە راپۆرتەكەدا دەڵێت "لە ئێستاوە دەڵێم سەرۆكایەتی وەزیرانمان دەوێت".
بەگوێرەی راپۆرتەكە سەدر دەشێت ببێتە بەدیلی هێزە ئێرانییەكان وەك جێگرەوەیەكی نیشتمانی عێراقی.