گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتێکى هەرێم هەلى دامەزراندن رادەگەیەنێت

2021.09.22 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتێکى هەرێم هەلى دامەزراندن رادەگەیەنێت

ناس کورد-

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی چەند کەسێک بەشێوەی گرێبەست وەرگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رەزامەندییەکە بۆ دامەزراندنى شەش چاودێرو یەك كارگوزارە بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش (٦) چاودێرو یەك (١) كارگوزار بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرتووە، هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕیمان بکات.لە سبەینێ ڕۆژی ٥ شەممە بەرواری ٢٣ی٩ی٢٠٢١ وە تاکو بەرواری ٥ شەممە ،٣٠ی٩ی٢٠٢١ کە کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ وەرگرتنی سیڤیەکانتان.

 

ئەو بەڕێزانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسوجەو دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسلۆجەیە..

 

پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن ڕۆژی یەک شەممە لە بەرواری ،٣ی١٠ی٢٠٢١ کاتژمێر ( ٩ )لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە.

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.