گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چارەنوسى نادیار’’

مەسرور بارزانى هەڵوێستێکى ئەمەریکاى ئاشکراکرد: لەمە زیاتر چیتان بۆ بکەین

2021.09.22 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى هەڵوێستێکى ئەمەریکاى ئاشکراکرد: لەمە زیاتر چیتان بۆ بکەین

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، باڵیۆزى ئەمەریکا لە هەولێر پێی وتووە گەورەترین باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لەسەر ئاستى جیهان لەهەولێر دەکەنەوە، چی لەوە زیاتر بکەن بۆ نیشاندانى پابەندیان بەرانبەر هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى مەسرور بارزانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەوتەیەکدا هات ڕێوڕەسمی یادی دە ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و تەواوبوونی هەیکەلی باڵەخانەی تازەی کونسوڵخانە لە هەولێر.

 

مەسرور بارزانى وتى "لە مانگی نیسانی رابردوودا، 30 ساڵ بەسەر دەستێوەردانی مرۆیی تێپەڕی، زۆر قسە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وئەمەریکا گووتران، بەڵام دەمەوێت لێرە دووپاتی بکەمەوە، کە پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بەردەوام  و ستراتیجین".

 

وتیشى "بەهێزی پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، لە كاتی ڕوودانی چەندین پێشهات و گۆڕانکاریی ئێرە  و دەرەوە سەلمێنراوە".

 

"ڕووداوە هەرێمییەکانی ئەم دواییە، بە تایبەتی ڕووداوەکانی ئەفغانستان. هەڕەشەی چەوساندنەوە و چارەنووسێکی نادیاری رووبەڕووی هەموومان کردەوە. گەلی کوردستان بەشێکی زۆری لە بارگرانییەکانی  چارەنووس نادیاریی، بەرکەوتووە، لە پێناو بەرگریکردن لە بەهاو مافەکانیشی، قوربانییەکی زۆری داوە". 

 

مەسرور بارزانى جەختیکردەوە، لەم هەرێمەدا شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە، تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆ سەر بەها هاوبەشەکانمان و سەقامگیریی و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان.

 

باسى لەوەشکرد "سەرەتای ئەمساڵ، باسی گرنگیی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر کوردستانم بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا ماتیۆ تولەر کرد، ئەویش لەوەڵامدا وتی؛ بەڕێز سەرۆک وەزیران، ئێمە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان، لە هەولێر دروست دەکەین، چی لەمە زیاتر بکەین بۆ پیشاندنی پابەندی ئەمریکا؟".

 

مەسرور بارزانى گەشبینى خۆى نیشاندا بە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و کوردستان، "پەیوەندییەکانمان تەنیا لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، سنووردار نەکراوە ، بەڵکو زۆر لەوە فراوانترە".