ناس کورد-
رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لەسنورى دهۆک گیان لەدەستدانى حەوت کەسى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد تەها وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر (4:45) ى ئێوارە روویداوە لەنزیک گوندى ( گردەپان ) لەسەر رێگەى بەردەرەش - کەڵەک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى ئۆپترا و مارسیدسدا.
وتیشى بەهۆى رووداوەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکى تر بەسەختى برینداربوو، کە دواتر ئەویش گیانى لەدەستدا.