ناس کورد-
ژمارەى مردن بە ڤیرۆسى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان بۆ نزیکەى دوو هێندە بەرزبووەوە، ئامارى توشبوونیش کەمبوونەوەى بەخۆوە بینى، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ 13 حاڵەتى مردن تۆمارکراوە لەکاتێکدا دوێنێ هەشت حاڵەت تۆمارکرابوو، هەروەها ئەمڕۆ هەزار و 117 توشبوو تۆمارکراوە کە بەراورد بە دوێنێ کەمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە.