گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر

بێگەرد تاڵەبانى بڕیارێکى خۆى هەڵوەشاندەوە

2021.09.22 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
بێگەرد تاڵەبانى بڕیارێکى خۆى هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

 

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم بڕیارێکى خۆى هەڵوەشاندەوە کە رۆژى سێشەممە دەریکرد بۆ هەڵگرتنى باج لەسەر پێنج بەروبومى کشتوکاڵى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى وەزیرى کشتوکاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "لەسەر فەرمانی بێگەرد تاڵەبانی پێداچونەوە بە بڕیاری نوسراوی پێشومان سەبارەت بە ھەڵگرتنی باج لەسەر بەربومی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیەو بیبەر دەکرێت وەک پاڵپشتیەکی بەربوومی ناوخۆیی کار بەنوسراومان ژمارە (٦٧٦٤)ە (٢١/٩/٢٠٢١) ناکرێت".

 

نوسینگەکە هۆکارى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و لەبەرچاو گرتنی و ناڕەزایی جوتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ بەتایبەت تەماتە و خەیار.

 

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى سێشەممە، وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیاریدابە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی(خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر)،  لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ.