گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

75%ى ڤاکسین لەلاى 10 وڵاتن

ئامارى شۆک لەبارەى ڤاکسین:  241 ملیۆن ژەم فڕێدەدرێت

2021.09.22 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى شۆک لەبارەى ڤاکسین:  241 ملیۆن ژەم فڕێدەدرێت

ناس کورد-

 

وادەى بەسەرچوونى  241 ملیۆن ژەمە ڤاکسین کە لەلاى ژمارەیەکى کەم لە وڵاتانن لەبەسەرچوون نزیکبووەتەوە، لەکاتێکدا بەشى زۆرى دانیشتوانى جیهان هێشتا هیچ ژەمێکیان وەرنەگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مات نیلى توێژەر لە کۆمپانیاى "ئيرفينيتى" تایبەت بە توێژنەوە لەسەر دابەشکردنى ڤاکسین لەجیهان رایگەیاند، پێنج یەکى ڤاکسینەکانى ئێستا کە دەکاتە 241 ملیۆن ژەم، لەژێر مەترسی بەهەدەرداندایە ئەگەر بەزویی نەبەخشرێت بە وڵاتە هەژارەکان، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى بی بی سی.

 

وتیشى "چاوەڕواندەکرێت وڵاتە هەژارەکانیش ئەو ڤاکسینانە وەرنەگرن لەبەرئەوەى کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ بەسەرچوونیان".

 

هاوکات رێکخراوى هیومان رایتیس وۆچ رایگەیاند، 75%ى ڤاکسینەکان لەلاى تەنها 10 وڵاتن. بەپێی خەمڵاندنێکى گۆڤارى "ئیکۆنۆمیست" یش نیوەى ڤاکسینە دروستکراوەکان دراون بە 15%ى دانیشتوانى جیهان، دەوڵەمەندترین وڵاتیش 100 هێندە ڤاکسینى بەکارهێناوە بەراورد بە هەژارترین وڵات.