گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆشدارییەکى توند لە کازمییەوە

2021.09.22 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکى توند لە کازمییەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق هۆشداریدەدات لە هەوڵەکانى کڕینى دەنگ لەڕێگەى "دامەزراندنى وەهمى" یەوە و بەڵێنیدا ڕێگە بە گەندەڵى و ساختەکاریی نەدات لە هەڵبژاردنى داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى کازمى لەمیانەى کۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممەى ئەنجومەنى وەزیراندا بوو، کە بەشێکى تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنى داهاتوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

کازمى وتى "چەند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن، متمانەمان هەیە و گەشبینین بەوەى پڕۆسەیەک دەبێت کە پێشتر هاوشێوەى نەبووە لەرووى پاکى و نەزاهەتەوە".

 

 وتیشى "هەر هەوڵێک بۆ کڕینى دەنگ لەڕێگەى دامەزراندنى وەهمی و دابەشکردنى زەوى، بەڵێنى درۆن کە جێبەجێ ناکرێن".

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                    

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                    

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                    

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                    

سەربەخۆكان 887 كاندید                    

حیزبەكان 1002                    

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                    

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.                  

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.