ناس کورد-
میدیای فەرمی یەکێتی دوو نوسراوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت پله‌ی چوار ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی 80 به‌رز کردووەتەوە له كاتێكدا چوار ساڵه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌پێی دوو نوسراوەکە کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە و ئیمزای مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ره و له ڕۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه ئیمزایان له‌سه‌ركراوه، پله‌ی چوار ئه‌فسه‌ر له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ لیوا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
لەوبارەیەوە شنۆ ئه‌شقی سورچی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه سه‌ر به‌هێزه‌كانی 80ی پارتین و به بڕیاری تایبه‌ت پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازیكردنه له‌نێوان ئه‌فسه‌ران و خزمه‌ت به‌پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناكات و نیگه‌رانی لای هه‌زاران ئه‌فسه‌ر دروستكردووه.