گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زێدان گەڕایەوە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید

2019.03.11 - 20:51
زێدان گەڕایەوە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید

ناس کورد-

ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوورخستنەوەی سانتیاگۆ سۆلاری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی ڕاگەیاند و زێدانیش وەک ڕاهێنەر دەستنیشانکرد.

 

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید: "سۆلاری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخراوەتەوە، ئەوەشی پێڕاگەیەندراوە دەتوانێت لە یانەکەدا بمێنێتەوە و تەنها پۆستی ڕاهێنەرایەتی لێ وەرگیراوەتەوە".

 

بە گوێرەی بەیاننامەکە: "لە دانیشتنی دەستەی کارگێڕی یانەکەدا بڕیاردراوە، زێنەدین زیدانی فەڕەنسی وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دیاری بکرێت، بە پێی گرێبەستێک تا ساڵی 2022".

 

پێشتر زێدان بۆ ماوەی سێ وەرزی لەسەر یەک ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بوەو دەستکەوتێکی زۆری بۆ یانەکە بە دەست هێناوە، بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامە ئیسپانێکانیش سبەی سێشەممە لە ڕاهێنانەکانی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید زیدان ئامادە دەبێت.