ناس كورد_
چەند توێژەرێكی ئەمەریكی گەیشتنە دیاریكردنی ئەو پەرەسەندنە جینییەی بووەتەهۆی ئەوەی مرۆڤ كلكی نەمێنێت لە كاتێكدا لە جینەكانیدا هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) زاناكانی زانكۆی نیویورك لانگۆن و زانكۆی تاندۆنی ئەندازەیی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی جینی TBXT بازێكی داوە و گۆڕاوە ئەمەش بەر لە دەوروبەری 20 ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا بووەتەهۆی ئەوەی كلك لەدەست بدات.
بەگوێرەی توێژینەوەی زاناكان، مرۆڤ كلكیان هەیە كاتێك جینن، بەڵام لە سكی دایكدا لەكاتی پێكهاتنی كۆرپەلە نامێنێت و لەگەڵ بڕبڕەی پشتدا یەك دەگرێت و ئەمەش گۆڕانی جینییە.
ئەم توێژینەوەیە كە لە ماڵپەڕی bioRxiv ی زانستی بڵاوكراوەتەوە پشتی بە وردبوونەوە لە 31 جین بەستووە بۆ پەرەسەندنی كلكەكان و پاش بەراوردكردنی خولی پەرەسەندنی لە مرۆڤدا دەركەوتووە.